ڕاکەرێکی عێراقی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس یاری هەیە



یاریزانێکی گۆڕەپان و مەیدانی عێراقی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەشداری پێشبڕکێی ڕاکردنی 100 مەتری کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ڕاکەر تەها حسێن بەشداری پێشبڕکێی ڕاکردنی 100 مەتری کرد، کە لە چوارچێوەی پێشبڕکێی وەرزشی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەدەچێت، کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

لیژنەی ئۆڵۆمپیاد لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە، ڕاکەرەکە توانی کارتێکی سپی (کارتی بێبەرامبەر) بەدەستبهێنێت کە لەلایەن لیژنەی ڕێکخستنی ئۆڵۆمپیادی پاریسەوە دابینکراوە و بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فیدراسیۆنە وەرزشییەکان.

تەها حسێن، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ئاماژەی بەوەکردووە، لەلایەن لیژنەی ڕێکخەرەوە هەڵبژێردراوم بۆ بەشداریکردن لە یەکێک لە سێ پێشبڕکێی 100 مەتر، 800 مەتر یان ماراسۆن.

ئەو یاریزانە عێراقییە خاوەنی ڕیکۆردێکی (10.31) چرکە، کە لە دوایین پاڵەوانێتی عێراقدا بەدەستی هێنا، هەروەها ژمارەیەکی دیکەی لەم پێشبڕکێیەدا هەیە (10.12)، (10.15) و (10.18)، کە ژمارەیەکی ڕکابەرین لەم پاڵەوانێتییەدا.

پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ پاریس یاریزانەکە ئەوە پشتڕاستکردەوە لە ڕووی تەکنیکی و جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی بەشداری پێشبڕکێکە بکات.

هاوکات پاش بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکە، تەها حسێن لەپاڵاوتنەکانی پێشبڕکێی 100 مەتر، لە کۆی هەشت بەشداربوو پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس.

بەربووین، بەربووین!
پێت بەربووین، بەربووین!
سودانی کوشتوبڕی ئێزدییەکان بە جینۆساید ناونابات
دوات سودانی کوشتوبڕی ئێزدییەکان بە جینۆساید ناونابات
پەیوەندیدار