سودانی کوشتوبڕی ئێزدییەکان بە جینۆساید ناونابات



سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو تاوانە بە جینۆساید ناونابات کە تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئیزدیدا ئەنجامیاندا و بە هۆیەوە هەزاران کەس بوونە قوربانی و سەدان هەزاریش ئاوارەبوون.

ئەمڕۆ شەممە، 10 ساڵ بەسەر جینۆسایکردنی ئێزدییەکان بەدەستی تیرۆریستانی داعشدا تێپەڕ دەبێت و لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا بە خولەکێک وەستان، یادی قوربانییەکان کرایەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یادی ئەوە دەکەینەوە کە ڕووبەڕووی ئێزدییەکان و پێکهاتەکانی دیکەی گەلەکەمان بووەوە، بێ ئەوەی بە جینۆساید وەسفی بکات.

هاوکات نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوکیکردەوە کە سودانی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی “ئەوەی بەسەر ئێزدییەکان و پێکهاتەکانی دیکەدا هات” خولەکێک بە بێدەنگیی وەستا.

ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان کوشتوبڕی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند و چەند وڵاتێکیش لە نێویاندا ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا تاوانەکە بە جینۆساید ناساندووە.

ڕاکەرێکی عێراقی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس یاری هەیە
پێت ڕاکەرێکی عێراقی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس یاری هەیە
بافڵ تاڵەبانی: بە دڵتەنگییەكی قووڵەوە یادی گیان لەدەستدانی ئێزیدییەکان دەکەینەوە
دوات بافڵ تاڵەبانی: بە دڵتەنگییەكی قووڵەوە یادی گیان لەدەستدانی ئێزیدییەکان دەکەینەوە
پەیوەندیدار