نێچیرڤان بارزانی: هێشتا جینۆسایدی ئێزیدییەکان برینێکی کراوەیە



لە ڕێوڕەسمی یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “هێشتا جینۆسایدی ئێزیدییەکان برینێکی کراوەیە”.

ئەمڕۆ شەممە، لە هەولێر ڕێوڕەسمی یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بەڕێوەدەچێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکدا ڕایگەیاند، دوای ١٠ ساڵ هێشتا جینۆسایدی ئێزیدییەکان برینێکی کراوەیە، ئێزیدییەکان بە دەست لێکەوتەکانییەوە دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەساتی ئێزیدییەکان لە سەردەمی جیهان و مۆدێرندا شۆکێکی گەورەی باوەڕنەکراو بوو، کە مرۆڤایەتی لە سەرتاسەری جیهان هەژاند، بوو بە خاڵێکی وەچەرخان لە هەرێمی کوردستان، کە دەبووایە هەڵوێستەیەکی جددی تری لەسەر بکرایە، دەبێت هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کار بکات بۆئەوەی جارێکی دیکە ئەو تاوانە دووبارە نەبێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە خزمەتکردنی خەڵکی شنگال و ئێزیدییەکان کاری لە پێشینەمان بێت.

ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکانیان لە ناوچەکە کرد، لەو ھێرشەدا تیرۆریستان زیاتر لە شەش ھەزار و ٥٠٠ ژن و منداڵی ئێزدییان ڕفاند و زیاتر لە ٣٥٠ ھەزار کەسی دیکەش ئاوارەی کەمپەکانی ناوچەکانی ھەرێم بوون.

 

 

بارزانی: پێویستە ئەو دۆخەی بەسەر شنگالدا سەپێنراوە کۆتایی بێت
پێت بارزانی: پێویستە ئەو دۆخەی بەسەر شنگالدا سەپێنراوە کۆتایی بێت
باڵیۆزی ئەوروپا: هەوڵی کاراکردنی ئابووری نێوان هەولێر و بەغدا دەدەین
دوات باڵیۆزی ئەوروپا: هەوڵی کاراکردنی ئابووری نێوان هەولێر و بەغدا دەدەین
پەیوەندیدار