لە دهۆک ١٠یەمین ساڵیادی کارەساتی شنگال کرایەوە



بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسانی ناوچەکە و کەسوکاری قوربانیانی شنگال، رێوڕەسمی ١٠یەمین ساڵیادی کارەساتی شنگال لە دھۆک بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکە لەلایەن کەسوکاری قوربانیانی کارەساتی شنگال مۆم بۆ گیانی قوربانيان ھەڵکرا و دواتر دۆکیۆمێنتارییەک سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ئێزدیيەكان و تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە یادەوەریـیەکانی خەڵکی شنگالدا پێشکەشکرا و بەیاننامەی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە دھۆک و بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم خوێندراوەیە، دواتر چەند شیعرێک لە سەر ئەو ئازارانەی ئێزدییەکان کە لە سەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بینیووە پێشکەش کران.

سەرۆکی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، سەعید جردۆ ڕایگەیاند، ئێمە ھەر ساڵ یادی کارەساتی شنگال دەکەینەوە، ئێمە لە بەیاننامەی بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی چەندین داواکاریی کۆمەڵگای ئێزدی پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانمان کرد لەوانە حکوومەتی عێراق کە کارئاسانی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتيی بکات بۆ ئەوەی کەیسی ئێزدییەکان یەکلابکرێتەوە و کەسوکاری قوربانییەکانی دەستی داعش قەرەبوو بکرێنەوە و تاوانبارەکان سزا بدرێن.

وتیشی، داوامان کرد ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق پێش چوار ساڵ واژوو کراوە جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، چونکە چەند گرووپی جیاوازی چەکداری لە شنگال بوونیان ھەبێت و دۆخی شنگال ئاسایی نەکڕێتەوە، ئاوارەی ناو کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان ناگەڕێنەوە.

رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ حکوومەتی عێراق و ھەرێم، لە پێناو گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە.

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان، ناڤسەر نوری عەبدال ئاماژەی بەوەکرد، بۆ چارەسەرکردنی دۆخی شنگال و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری کارەساتەکە، داواکاریمان ئەوەیە عێراق ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ عێراق بوو ئەندام، بەڵام دوای دوو ھەفتە خۆی کشاندەوە، ئەگەر عێراق ببێتە ئەندام لەم دادگایە، کارئاسانکاری بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دروست دەبێت بۆ ئەوەی کەسوکاری جینوسایدی شنگال و ھەروەھا کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و جینوسایدی بارزانییەکان قەرەبوو بکرێنەوە.

رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکانیان لە ناوچەکە کرد، لەو ھێرشەدا تیرۆریستان زیاتر لە شەش ھەزار و ٥٠٠ ژن ومنداڵی ئێزدییان ڕفاند و زیاتر لە ٣٥٠ ھەزار کەسی دیکەش ئاوارەی کەمپەکانی ناوچەکانی ھەرێم بوون.

 

پێنتاگۆن هۆکاری بۆردومانکردنی بارەگەکەی حزبوڵای عێراقی ئاشکرا کرد
پێت پێنتاگۆن هۆکاری بۆردومانکردنی بارەگەکەی حزبوڵای عێراقی ئاشکرا کرد
دەرمانێکی سروشتی دژەخەمۆکی بۆ بەساڵاچووان پێشنیار دەکرێت
دوات دەرمانێکی سروشتی دژەخەمۆکی بۆ بەساڵاچووان پێشنیار دەکرێت
پەیوەندیدار