قوباد تاڵەبانی: هێشتا کاری پێویست نەکراوە بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال



قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت:”دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هێشتا بیری توندڕەوی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن بەردەوامە.”

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکەیدا دەشڵێت:”لە یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدیمان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش، سەری رێز لە ئاست قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین”.

“دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هێشتا بیری توندڕەوی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن بەردەوامە” قوباد تاڵەبانی وادەڵێت.

راشیگەیاند، دوای ١٠ ساڵ نیگەرانین کە هێشتا کاری پێویست نەکراوە بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان. نیگەرانین کە هێشتا وەک پێویست قەرەبووی قوربانییەکان نەکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچی لەتواناماندا بێت درێغی ناکەین و بەردەوام دەبین لەهەوڵەکانمان لەپێناو ئارامبوونەوەی تەواوەتی شەنگال و دەوروبەری و بەرقەراربوونی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی خوشک و برایانمان لەو ناوچانە.

چیرۆکی ئەو ژنەی ٣٠ ساڵە نەخەوتووە
پێت چیرۆکی ئەو ژنەی ٣٠ ساڵە نەخەوتووە
چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لە هەولێر دادەنرێن
دوات چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لە هەولێر دادەنرێن
پەیوەندیدار