حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لە هەولێر دادەنرێن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی لەسەر دانانی چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لە هەولێردا.
دەشڵێت:”دانانی ئەم چوار وێستگەیە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێوانەكردنی جۆری پیسكەرەكانی هەوا و ئاستی کاریگەرییان و دۆزینەی هۆکارە سەرەکییەکان و نەخشەدانان بۆ چارەسەرکردنی”.