کچێکی ١٤ ساڵان لە کاتی مەلەکردن خنکا



لە ناوچەی خەلیفان لە کاتی مەلەکردندا کچێکی تەمەن ١٤ ساڵان خنکا، بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، “هۆکارەکەی بۆ نەشارەزایی و نەزانینی مەلەکردن دەگەڕێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە ناوچەی خەلیفان، دەرکەوت پێنج کەس کەوتونەتە نێو ئاو، لە ئەنجام دا کچێک بە ناوی (لانە حمدامین صۆفی) تەمەن ۱٤ ساڵ خنکا و تەرمەکەی دەرهێنراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوو کەسی تر بە ناوەکانی (ئاشنا حمدامین صۆفی) تەمەن ۱۷ ساڵ و (سیما حەسەن) تەمەن ۱۹ ساڵ بردران بۆ نەخۆشخانە، (ئاشنا صۆفی) ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و دوو کەسی تر بە سەلامەتی ڕزگارکران کە هەموویان خەڵکی ناوچەکە بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی کرد، ئەمساڵ ئەمە ۱۲ هەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماردەکرێت، بەهۆکاری نەشارەزای و نەزانی مەلەوانی و چەندین هۆکاری تر، کە هەمیشە ئێمە هۆشیاری بڵاودەکەینەوە و ڕێنمای بە گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە دەدەین بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی خنکان.

تیرۆری هەنیە و ئەوەی ڕەنگە ڕووبدات
پێت تیرۆری هەنیە و ئەوەی ڕەنگە ڕووبدات
هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ بۆ ماوەی خولەکێک هاتووچۆ ڕادەگیرێت
دوات هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ بۆ ماوەی خولەکێک هاتووچۆ ڕادەگیرێت
پەیوەندیدار