هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ بۆ ماوەی خولەکێک هاتووچۆ ڕادەگیرێت



پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئێزیدییەکان، سبەینێ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی؛ خولەکێک بە بێدەنگیی دەوەستین و هاتووچۆ لە هەموو ڕێگا سەرەکییەکاندا ڕادەگیرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵیادی تاوانی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان، بۆ دەربڕینی ڕێزو وەفا بۆ خوشک و برا ئێزیدییەکانمان، بۆ هاوخەمیی و هاوهەڵوێستیی و سەرکۆنەکردنی تاوانی جینۆساید، بۆ پشتیوانیکردنی بڕیاری هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان، سبەینێ ٣ی ئاب، کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە هەموو سنووری پارێزگای سلێمانیدا، دەقیقەیەک بە بێدەنگیی دەوەستین.

وتیشی، لەم کاتەدا جوڵەی هاتووچۆو ئۆتۆمبیل لە هەموو ڕێگا سەرەکییەکاندا ڕادەگیرێت.

کچێکی ١٤ ساڵان لە کاتی مەلەکردن خنکا
پێت کچێکی ١٤ ساڵان لە کاتی مەلەکردن خنکا
دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاری دا
دوات دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاری دا
پەیوەندیدار