هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت



ئەمڕۆ هەینی، هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە کە دروستبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” هێڵی ئاسمانی هیندستان بڕیاریدا گەشتەکانی لەگەڵ تەلئەبیب ڕابگرێت.

دوێنێ پێنجشەممە، لای خۆیەوە “لوفتانزای ئەڵمانی” گەورەترین گروپی هێڵی ئاسمانی ئەوروپی، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب ڕاگەیاند، ئەم ڕێوشوێنانەش دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە دێت.

لوفتانزا ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە تا ڕۆژی 8ی ئاب گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تەلئەبیب ڕاگیرا، هەروەها ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیروت تا 12ی ئاب درێژکرایەوە، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت.

جگە لەوەش هێڵی ئاسمانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی پێشهاتە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەشتەکانی لەگەڵ تەلئەبیب تا 6ی ئاب ڕادەگرێت.

جێی سەرنجە کۆمپانیای ئەڵمانی “لوفتانزا” خاوەنی هێڵی ئاسمانی سویسری و هێڵی ئاسمانی نەمساشە.

پرسەی ئیسماعیل هەنییە لە دۆحە بەڕێوەچوو
پێت پرسەی ئیسماعیل هەنییە لە دۆحە بەڕێوەچوو
تەرمی 13 کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێم
دوات تەرمی 13 کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێم
پەیوەندیدار