تەرمی 13 کۆچبەری کورد لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێم



پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو 13 کۆچبەرەی کە لە 17ی حوزەیران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا خنکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەولێر.

سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە، ئەو لیژنەیە “دی ئێن ئەی”ەکانیان وەرگرتووە و بردوویانەتە ئیتاڵیا، پاشان لەلایەن حکوومەتی ئیتاڵیەوە ئەو 13 تەرمە دۆزرانەوە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

ئاماژەی بەوەشکرد،کاتژمێر 3:00 بە کاتی ئیتاڵیا کە دەکاتە 4:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان تەرمەکان بەرەو هەولێر بەڕێدەکرێن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ناوی کۆچبەرەکان بریتین لە: موبین عەلی پوور، حەدیس میرزایی، خونچە مەلا نەبی، میلان حاجی خدر، نیلام هاوکار موسا، حەمە ئارام عەبدوڵڵا، پێشەوا دەروێشی و پژمان نەزمارا، ماتان نەجەفی، هەژار مەولود ئەحمەد، هێرۆ عومەر، عومەر دەرباز، ئاراز عومەر و میروان قادر ئەحمەد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى 17ى حوزەیران، بەلەمێک بە زیاتر لە 70 کۆچبەرەوە کە زۆرینەیان کوردبوون، لە کەناراوەکانى کالابریا لە ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت و تەنیا 10 کۆچبەریان ڕزگارکران و تەرمى 43 کۆچبەریان دۆزرانەوە.

 

 

هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت
پێت هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت
جیهانی پاش ئەمریکا: لەبارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
دوات جیهانی پاش ئەمریکا: لەبارەی ڕیچارد هاس و فەرید زەکەریاوە
پەیوەندیدار