نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئێزدییەکان دەکات و دەڵێت، “هەمیشە پارێزەر و پشتیوانی ماف و داخوازییەکانیان دەبین”.
ڕۆژی هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “جەژنی چلەی هاوینی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بە گەرمی لە بەڕێزان میر و جڤاتی رووحانی و هەموو ئێزدییان لە کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم، هیوادارم جەژنێکی ئارام بەڕێبکەن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە هەموو هاووڵاتییە ئێزدییەکانمان دڵنیا دەکەینەوە کە وەکو هەمیشە هاوکار و پارێزەر و پشتیوانی ماف و داخوازییەکانیان دەبین و هەرچییەک لە دەستمان بێت، لە هەر بوارێک‌دا بێت، خزمەتیان دەکەین.
جەژنی چلەی هاوین یەکێک لە جەژنە سەرەکییەکانی هاووڵاتییانی ئێزدی و ساڵانە لە 2ی ئاب بە ڕێوڕەسمی جیاواز لە پەرستگای لالش بەڕێوەدەچێت، لە سەرانسەری جیهاندا ئێزدییەکان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو جەژنەدا، لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانی باشووری کوردستان دەکەن.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
جه‌ژنا چلێ هاڤينێ يا خوشك و برايێن مه يێن ئێزدى، ب گه‌رمى ل ڕێزداران مير و جڤاتا ڕووحانى و هه‌مى ئێزدييان ل كوردستانێ و عێراقێ و ل هه‌ر جهه‌كێ جيهانێ بن، پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژنه‌كا ئارام و ته‌نا ده‌رباز بكه‌ن.
د ڤێ هه‌لكه‌فتنێدا جاره‌كا دی هه‌مى وه‌لاتى يێن خۆ يێن ئێزدى پشتڕاست دكه‌ين كو وه‌كى هه‌رتم دێ هاريكار و پارێزڤان و پشته‌ڤانێن ماف و داخوازى يێن وان بين و چ ژ مه بێت دێ د هه‌ر واريدا خزمه‌تا وان كه‌ين.
جه‌ژن ل هه‌ميا پيرۆز بيت، هه‌رسال ب خێر و خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ