ئیسرائیل کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند



سوپای ئیسرائیل کوژرانی یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر غەززە ڕادەگەیەنێت.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کە یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەرکردەیە ناوی محەمەد ئەلجەعبارییە، جێگری سەرۆکی یەکەی دروستکردنی چەکە لە بزووتنەوەی جیهاد، کە بەرپرسیارە لە دابینکردنی دارایی ئەو یەکەیە.

سوپای ئیسرائیک ڕایگەیاندووە، ئەلجەعباری بەرپرسبووە لە بەرهەمهێنانی چەک بۆ بزووتنەوەی جیهاد لە باکووری کەرتی غەززە، دابەشکردنی مووچە و پارە بەسەر ئەندامانی بزووتنەوەکەدا، ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی تواناکانی بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک و ژێرخانی غەززە.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە دەڵێت، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، نزیکەی ٤٠ هەزار فەلەستینی کوژراون.

نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری ماف و داخوازی ئێزیدییەکان دەبین
پێت نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری ماف و داخوازی ئێزیدییەکان دەبین
فەیسبووک بە نەخوازراوترین پلاتفۆڕم لە جیهاندا دادەنرێت
دوات فەیسبووک بە نەخوازراوترین پلاتفۆڕم لە جیهاندا دادەنرێت
پەیوەندیدار