وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەرزترین پلە 45 دەبێت و لە گەرمیان تۆمار دەکرێت، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، “گەرمترین ماوەی هاوینمان بەڕێکرد”.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک: 41
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 43
زاخۆ:42
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان : 45
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پلەی گەرمی مانگی ڕابردوو ( تەمموز ) لە ئاست تێکرایەکان بووە، بەراورد بە ناوەندی پلەی گەرمی 1991-2020 لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی ڕابردوو مانگی ئاب بەرزترین پلەی گەرمی ھاوینی تێدا تۆمارکرا لە ناوچەکانمان، لە ماوەی نێوان 9/8 بۆ 14/8 بۆ ئەمساڵ و ئەم مانگە پێشبینی شەپۆلێکی بەو شێوە بەھێزە ناکرێتەوە و دەتوانین بڵێن گەرمترین ماوەی ھاوینمان لە مانگی ڕابردوودا بەرێکردووە، ئەوەی ماوەتەوە و پێشبینی دەکرێت گەرمای ھاوینەیی بەشێوەیەکی ئاسایی بۆ ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و باشتر دەبێت لە مانگی ئابی 2023