حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکاریی دووکاندار و زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە،بەمنزیکانە لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکاریی دووکاندار و زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات.
دەشڵێت:”پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و 5 ملیار و 300 ملیۆنی بۆ تەرخان کراوە”
پێشتریش بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50% لەسەر باجی ساڵی 2023 و 100% ی 2024 بۆ زیانلێکەوتووان درا.