دژەتیرۆر تیرۆرستێک له‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر دەکات



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر CTG ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، لە درێژەی کار و چالاکییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەروماڵی هاووڵاتییان، هێزه‌كانیان لە قەزای چەمچەماڵ تیرۆرستێکیان ده‌ستگیركرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌ تیرۆر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ل، ص، ع) لەدایکبوی ساڵی 1981 بە رەچەڵەک خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و تیرۆرسته‌ پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG دەستگیربکرێت.

سوپای ئیسرائیل: 60 مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
پێت سوپای ئیسرائیل: 60 مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کران
واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
دوات واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
پەیوەنیدر