عێراق لەڕێگەی کۆمپانیا بەریتانییەکانەوە دەیەوێت پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی بدات و هەوڵی لێکتێگەیشتن دەدات.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئابی 2024 محەمەد شیاع سوودانی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی واژۆکردنی کردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنێکی نەوتیی گشتگیر دەکات لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نەوتی بەریتانی(BP)، بۆ پەرەپێدانی کێلگەکانی نەوتی کەرکووک بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز.
بەپێی بڵاوکراوەکەی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، ناوەڕۆکی یاداشتەکە پەرەپێدانی چوار کێلگەی نەوتی باکوورە لە کەرکووک کە بریتین لە کێلگەکانی بابا و ئاڤانا و بای حەسەن، هەروەها کێلگەی جمبور وخەباز دەگرێتەوە.