وەزارەتی دارایی و ئابوری نزیکەی 75 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٤/٨/١ )بڕی ( ٧٤،٨٤٤،٥٣٢،٠٠٠ )حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو چل و چوار ملیۆن و پێنج سەدو سی و دوو هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤، ڕادەستی بەغدا کرد.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەو داهاتە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.