نیویۆرک تایمز:هەنییە بە مووشەک نەکوژراوە



ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایان کرد ئیسماعیل هانیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس “بە تەقینەوەیەکی ناوخۆیی ” کوژراوە نەک بە مووشەک.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە،  ئیسماعیل هەنییە و پاسەوانە تایبەتەکەی لە هێرشێکدا لە تارانی پایتەخت کوژران، ئاماژەکانیش ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە، و ئیسرائیلیش تا ئەم ساتە بە فەرمی هیچ لێدوانێکی فەرمی و گرتنە ئەستۆی ئەو کارەی ئەنجامنەداوە.

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، ئیسماعیل هەنییە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران “بە مووشەکێکی زیرەک ” کراوەتە ئامانج.

هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، هەنییە بە “تەقەمەنییەک کە چەند مانگێک لەمەوبەر بە قاچاخ هێنراوەتە ناو ئەو ماڵە” کوژراوە.

ڕۆژنامه ئه مریکییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو تەقەمەنییە لەڕێگەی ئامیری تەقاندنەوە لە دووری شوێنی نیشتەجیبوونەکەی هەنییە تەقێنراوەتەوە.

ئیسماعیل هەنییە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە تاران بوو.

دوای کوژرانی هەنییە ڕۆژی پێنجشەممە، هەزاران کەس ماتەمینی بۆ تەرمی هەنیە گێڕا و بە هەڵگرتنی وێنەی ئەو و ئاڵای فەڵەستین، لە زانکۆی تاران لە ناوەندی پایتەخت کۆبوونەوە، و هاوکات عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێران، نوێژی پرسەی بۆ هەنییە و پاسەوانەکەی ئەنجامدا، کە لە هێرشەکەدا لەگەڵیدا کوژرا.

نزیکەی 75 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم درایە دارایی عێراق
پێت نزیکەی 75 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم درایە دارایی عێراق
سکوید گەیم گەرایەوە
دوات سکوید گەیم گەرایەوە
پەیوەندیدار