“لیستی مووچە وردبینی ناوێت”



سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت.

عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بە میدیای سەر بە یەکێتی ڕاگەیاندووە، لە جێبەجێکردنی کارەکانیان هەرێمی کوردستان هاوکارێکی باشیان بووە و بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان بەشێوەیەکی وەرزی وردبینیی دەکرێت، و ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچەدا ڕووبدات ئەوا ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی هەرێم وەزارەتی دارایی عێراقی لێ ئاگادار دەکاتەوە..

هاوکات عەمار سوبحی جەختیشی کردۆتەوە، نابنە بەربەست لەبەردەم مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئامانجیان دروستکردنی بەربەرست نییە، بەڵکو کار بۆ راستکردنەوەی ئاڕاستەکان دەکەن تاوەکو خەڵکی بەشێوەیەکی راست و دروست مافەکانیان بەدەستبهێنن.

 

 

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرا
پێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرا
ئێران: “وەڵامی تیرۆرکردنی ھەنییە دەدەینەوە”
دوات ئێران: “وەڵامی تیرۆرکردنی ھەنییە دەدەینەوە”
پەیوەندیدار