نۆژەنکردنەوەی چەند کێڵگەیەکی نەوتی کەرکووک بە کۆمپانیایەکی بەریتانی سپێردرا



وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کیڵگەی نەوت لە پارێزگەی کەرکووک یادداشتنامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆ  (BP)ی بەریتانی واژوو کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP)ی بەریتانی واژوو کرا.

ڕاشیگەیاند ئامانج لە واژووکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە، کاری نۆژەنکردنەوە و پەرپێدانە لە چوار کێڵگەی کەركووک بۆ بەرھەمھێنانی نەوت و غاز.

یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکە، لەلایەن وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، مۆڕای ئۆچینکلۆس واژوو کرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە چوارچێوەی یاداشتنامە لێکێتگەیتشنەکەدا، کۆمپانیای (BP) کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان لە ھەریەک لە کێڵگەکانی قوبتییە (بابا و ئاڤانا)، بای حەسەن، جەمبور و خەباز لە پارێزگەی کەرکووک سەربە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەنجام دەدات.

کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP) لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی لە کێڵگە نەوتییەکان لە عێراق ئەنجامداوە بە تایبەتیش لە پارێزگەکانی کەرکووک و بەسرە.

ھەروەھا کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٣دا، گرێبەستێکی بە بەھای ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە مەبەستی گەڕان بە دوای بیری نەوت لە پارێزگەی کەرکووک لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژووکردبوو و لە ساڵی ٢٠١٩ کۆتایی ھات.

ئەمریکا هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دەنێرێت
پێت ئەمریکا هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دەنێرێت
تێچووی کۆتایی ئاهەنگەکەیان ئاشکرا بوو
دوات تێچووی کۆتایی ئاهەنگەکەیان ئاشکرا بوو
پەیوەندیدار