مارماسی، کەسێک دەکوژێت و دەیانی دیکە ژەهراوی دەکات



لە ژاپۆن، خواردنی مارماسی دەریایی، ژنێک دەکوژێت و ١٤٠ کەسی دیکەش تووشی ژەهراوی بوون دەکات.

 

بەوتەی بەڕێوەبەری یەکێک لەو فرۆشگایانەی مارماسییەکەی لێ دەفرۆشرێت ئەم جۆرە مارماسییە خواردنێکی هاوینەی بەناوبانگە لە ژاپۆن، بەڵام بووەتە هۆی ژەهراویبوون کاتێک لە فرۆشگاکەدا دانراوە بۆ فرۆشتن و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ١٤٠ کەسی دیکەی تووشی ژەهراوی بوون کردووە.

 

شینجی کانێکۆ، بەڕێوەبەری فرۆشگای کیکیۆ لە شاری یۆکۆهاما کە نزیکەی کاتژمێرێک لە تۆکیۆوە دوورە، داوای لێبوردنی کرد، دوای ئەوەی ئەو کڕیارانەی هەفتەی ڕابردوو مارماسیی دەریایی ئامادەکراویان کڕیبوو، تووشی ڕشانەوە و سکچوون بوون.

 

کانێکۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە کڕیارەکان کە دەرکەوتووە ژنێکی بە تەمەن بووە، گیانی لەدەستداوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم.

 

ژەمی مارماسی دەریایی، بەجۆرێکە، کە گۆشتی مارماسییەکە بەشیوازی نەریتی ژاپنی دەکوڵێت پاشان دەبرژێنرێت و بە تێکەڵەیەک لە سۆسی سۆیا و شەرابی برنج ڕووپۆش کراوە و ئامادەیە بۆ خواردن.

 

شینجی کانێکۆ، بەڕێوەبەری فرۆشگای کیکیۆ ڕوونیشیکردووەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، بوونی جۆرێک لە بەکتریا بەناوی ستافیلۆکۆکۆسی ئاوریۆس لەناو مارماسییەکاندا هەبووە.

 

جێی باسە چێشتخانەیەک بە ناوی ئیسێسادا کە بنکەکەی لە تۆکیۆیە و ستاندێکی لەناو فرۆشگای کیکیۆدا هەیە، بەرپرسیار بووە لە فرۆشتنی ئەم جۆرە مارماسییە دەریاییە.

تێچووی کۆتایی ئاهەنگەکەیان ئاشکرا بوو
پێت تێچووی کۆتایی ئاهەنگەکەیان ئاشکرا بوو
عەلی باپیر: زەمینە بۆ دروستبوونی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا خۆش بووە
دوات عەلی باپیر: زەمینە بۆ دروستبوونی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا خۆش بووە
پەیوەندیدار