مریشک یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی جیهان و یەکێکیشە لە باڵندە بەربڵاوەکان، لەم ڕاپۆرتەدا وڵاتانی بەرهەمهێنەر و قەبارەی بەکارهێنانی لە جیهاندا دەخەینەڕوو.
گرنگی ئابوری بازاڕی گۆشتی مریشک لە جیهاندا
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی جیهانی ئاژەڵان، ژمارەی مریشک لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٤.٤ ملیار مریشک، بە ڕێژەی ٤ مریشک بۆ هەر کەسێک، رێژەکە زۆر زیادیکردووە لە چاو ساڵی ٢٠٠٠دا، کە ١٤.٤ ملیار مریشک بووە.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ئەمریکا بەتەنها نزیکەی ٢١ ملیۆن تۆن گۆشتی مریشکی بەرهەمهێناوە، هەروەها گەورەترین بەرهەمهێنەری گۆشتی مریشکی جیهانە، بەڕازیل لە پلەی دووەمدایە بە ١٤.٩ ملیۆن تۆن مریشکی گۆشت لە هەمان ساڵدا، بەپێی بۆ پلاتفۆرمی ئاماری ستاتیستا.
پیشەسازی پەلەوەر لە ئاستی جیهانیدا گرنگییەکی زۆری ئابووری هەیە، چونکە بەرهەمهێنانی پەلەوەر وەبەرهێنانێکی جێگیرە کە پرۆتینی ئاژەڵی کوالیتی بەرز و هەلی کار و داهات بە نرخێکی گونجاو بۆ خاوەن کێڵگە بچووکەکان دابین دەکات، هاوکات پیشەسازی پەلەوەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دڵنیابوون لە ئاسایشی خۆراکی جیهانی و دابینکردنی خواستی بەکاربەران .
قەبارەی بازاڕی گۆشتی مریشک لە جیهاندا
بازاڕی گۆشتی مریشکی جیهانی، لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا بە خێرایی پەرەی سەندووە و بەهای بازاڕی جیهانی مریشک لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ٣١٢.١ ملیار دۆلار، بەپێی پلاتفۆرمی بەرهەمهێنەری پۆلتری.
قەبارەی بازاڕی جیهانی پەلەوەر لە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٣٦٠.٥ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە ٣٨٥.٤ ملیار دۆلار، بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ٪٦.٩ پێشبینیش دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٧ بگاتە ٤٨٧.٣٩ ملیار دۆلار، لەگەڵ ڕێژەی گەشەی ساڵانەی لە ٪٦.٥ بەپێی ڕاپۆرتی بازاڕی پەلەوەری جیهانی کە لەم دواییانەدا لەلایەن توێژینەوە و بازاڕەکانەوە پیشبینییەکانی بۆ خراوەتەڕوو.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی گۆشت بەگشتی لەڕووی بڕی ڕەها و تاکەکەسیەوە، بەرهەمهێنان و خواردنی گۆشتی مریشک کاریگەرتر و بەربڵاوتر بوو لە جۆرەکانی تری گۆشت بەهۆی کەمی تێچووی بەرهەمهێنان و نرخ بە بەراورد لەگەڵ ئەوانی تر، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی بەکارهێنانی گۆشتی مریشک لە لە سەرانسەری جیهاندا.
قەبارەی خواردنی گۆشتی مریشک لە جیهاندا
ئەمریکا ئەو وڵاتەیە کە زۆرترین ڕێژەی خواردنی مریشکی تێدایە لە جیهاندا، خواردنی گۆشتی مریشک بۆ هەر تاکێک لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتووەتە نزیکەی ٩٦.٩ کیلۆ، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ساڵانە رێژەکە زیادی کردووە، بەپێی ئەوەی “ستاتیستا” بڵاویکردووەتەوە.
ئەم زیادبوونە تەنها لە ئەمریکادا سنووردار نییە، چونکە خواردنی گۆشتی مریشک لە هەموو وڵات و ناوچەکان زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی کەمی نرخ و بەردەستبوونی.
پێشبینی دەکرێت خواردنی گۆشتی مریشک لە سەرانسەری جیهاندا بەرزتر بێتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆڵە گرنگەیە کە پەلەوەر دەیگێڕێت لە خۆراکی نیشتمانی زۆرێک لە وڵاتانی پڕ دانیشتوو، لەوانە چین، ئەندەنوسیا، هیندستان، مالیزیا، پاکستان، پیرۆ، فلیپین، ڤێتنام و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست.
١٠ وڵاتی بەرهەمهێنەری گۆشتی مریشک لە جیهاندا
لە خوارەوە لیستی وڵاتانی بەرهەمهێنە کە لە ساڵی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنن، بەپێی ئەوەی لەلایەن یەکەی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە:
ئەمریکا: ٢١.٠٨ ملیۆن تۆن (٪٢٠ی بەرهەمی جیهانی)
بەڕازیل: ١٤.٩ ملیۆن تۆن ٪١٤
چین: ١٤.٨ ملیۆن تۆن ٪١٤
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا: ١١.٠٦ ملیۆن تۆن ٪١١
ڕووسیا: ٤.٨٨ ملیۆن تۆن ٪٥
مەکسیک: ٣.٨٩ ملیۆن تۆن ٪٤
تایلەند: ٣.٤٥ ملیۆن تۆن ٪٣
ئەرجەنتین: ٢.٣٣ ملیۆن تۆن ٪٢
تورکیا: ٢.٣٣ ملیۆن تۆن ٪٢
کۆڵۆمبیا: ١.٨٩ ملیۆن تۆن ٪٢
١٠ گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری گۆشتی مریشک لە جیهاندا
ئەمانەی خوارەوە لیستێکە لە ١٠ وڵاتی سەرەکی هەناردەکار کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا گۆشتی مریشک لە جیهاندا هەناردە دەکەن، بەپێی پلاتفۆرمی ستاتیستا:
بەڕازیل: ٤.٧٥ ملیۆن تۆن
ئەمریکا: ٣.٣٤ ملیۆن تۆن
وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا: یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تۆن
تایلەند: یەک ملیۆن تۆن
تورکیا: ٦٠٠ هەزار تۆن
چین: ٥٣٥ هەزار تۆن
ئۆکرانیا: ٤٥٠ هەزار تۆن
بەریتانیا: ٢٧٥ هەزار تۆن
ڕووسیا: ٢٥٠ هەزار تۆن
بێلاڕوس: ١٦٥ هەزار تۆن
١٠ گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری گۆشتی مریشک لە جیهاندا
چین بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانی، لە جیهاندا گەورەترین هاوردەکاری گۆشتی مریشکە و هەندێک وڵاتی عەرەبی وەک سعودیە و ئیمارات و عێراقیش لە لیستی هاوردەکارە گەورەکاندا دیارن.
ئەمەی خوارەوە لیستی ١٠ وڵاتی سەرەکییە کە گۆشتی پەلەوەر هاوردە دەکەن، بەپێی پلاتفۆرمی جیهانی OEC (oec.world).
چین: ٣.٧٦ ملیار دۆلار (٪١٠.٥ی گۆشتی پەلەوەری هاوردەکراو لە جیهاندا)
ئەڵمانیا: ٢.٥١ ملیار دۆلار (٦.٩٩٪)
فەرەنسا: ٢.٠٥ ملیار دۆلار (٪٥.٦٩)
بەریتانیا: ١.٨٦ ملیار دۆلار (٪٥.١٧)
هۆڵەندا: ١.٦٩ ملیار دۆلار (٪٤.٦٩)
مەکسیک: ١.٥٤ ملیار دۆلار (٪٤.٢٩ )
سعودیە: ١.٢٩ ملیار دۆلار (٪٣.٥٩)
ئیمارات: ١.٢٣ ملیار دۆلار (٪٣.٤٣ )
عێراق: ٨٠٨ ملیۆن دۆلار (٪٢.٢٥ )
هۆنگ کۆنگ: ٧٦٠ ملیۆن دۆلار (٪٢.١٢ )
٥ گەورەترین وڵاتی عەرەبی کە گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنن
ئەمەی خوارەوە لیستێکە لە ٥ وڵاتی عەرەبی کە لە ساڵی ٢٠٢٣ گۆشتی مریشکیان بەرهەمهێناوە، بەپێی ئەوەی لەلایەن یەکەی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی دەرەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە:
میسر: ملیۆنێک و ٨٥ هەزار تۆن
سعودیە: ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار تۆن
ئوردن: ٢٥١ هەزار تۆن
عێراق: ٢٠٠ هەزار تۆن
عومان: ١٣٠ هەزار تۆن
سەرچاوە: ئەلجەزیرە + ماڵپەڕەکان