ڕێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینی تەواوکران



دەستەی نیشتمانیی خانەنشینیی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینانیان بۆ مانگی ئاب تەواوکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حیسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی گشتیی خانەنشینان بە ئاژانسی عێراقییەی ڕاگەیاند، دەستەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری، ڕێکارەکانی بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئاب تەواوکرد.

ڕوونیشیکردەوە ڕێکارەکان لە چوارچێوەی پلانی دەستەکەدا دێت بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی هەموو مانگێک مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت.

حیسام عەبدولستار داواشی لە خانەشینان کرد، هەر کاتێک لە ڕێی کورتەنامەوە ئاگادارکرانەوە، سەردانی بانکەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچە.

ڕاشیگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تازە خانەنشین دەکرێن، دەتوانن 48 کاتژمێر دوای وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی، پاداشتی کۆتایی ڕاژەکانیشیان وەربگرن.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دواخرا
پێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دواخرا
مەترسی جەنگ نرخی زێڕ و نەوتی بەرزکردەوە
دوات مەترسی جەنگ نرخی زێڕ و نەوتی بەرزکردەوە
پەیوەندیدار