ئەو مووشەکەی هەنییەی پێ کوژرا، لە ناوخۆی ئێرانەوە هەڵدراوە



سەرکردەیەکی حەماس، ساتی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە ئاشکرادەکات و دەڵێت؛ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بە مووشەک کوژراوە و ڕاستەوخۆ بەرخۆی کەوتووە.

 

خەلیل ئەلحەیە، جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاندووە، مووشەکەکە پەنجەرە و دەرگا و دیواری ژوورەکەی تێکشکاندووە و ڕاستەوخۆ بەر هەنییە کەوتووە.

 

لە لایەکی دیکە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە؛ ئەو مووشەکەی کە هەنییەی لە تاران کوشتووە، لە ناوخۆی ئێرانەوە هەڵدراوە.

 

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، “بەپێی شیکاری ئەو زانیاریانەی لە ئێرانەوە دەستکەوتوون، دەرکەوتووە، ئەو مووشەکەی هەنییەی پێ کوژراوە، لە ناوخۆی ئێرانەوە هەڵدراوە، و لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئاراستە نەکراوە”، وەک ئەوەی تاران باسی دەکات.

 

میدیاکانی نزیک لە ئێران ئاشکرایانکرد؛ ئەو مووشەکەی کە کاتژمێر دووی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١/٧/٢٠٢٤بە کاتی تاران هەنییەی پێ تیرۆرکرا، لە دەرەوەی ئێرانەوە هاتووە.

 

دوو وڵات گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئیسڕائیل ڕاگرت
پێت دوو وڵات گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئیسڕائیل ڕاگرت
نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی کردووە ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل
دوات نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی کردووە ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل
پەیوەندیدار