ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای تیرۆرکردنی هەنییە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات



دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر داوای ئێران ئەنجامدەدات.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، کە داواکاری ئێران بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە لەلایەن ڕووسیا، جەزائیر و چینەوە پشتیوانی کراوە.

دوای تیرۆرکردنی هەنییە، ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی “دەستدرێژی و هێرشە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل”، لەڕێگەی نامەیەکەوە کە لەلایەن ئەمیر سەعید عیرفانی باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش نێردراوە و تیایدا ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە لە بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی فوئاد شوکر سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان لە بەیروت و ئیسماعیل هەنییە لە تاران.

نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە “ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پێشێلکارییانە بگرنەبەر و تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت”.

نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی کردووە ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل
پێت نیویۆرک تایمز: خامنەیی فەرمانی کردووە ڕاستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل
کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەک دەگۆڕێت
دوات کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەک دەگۆڕێت
پەیوەندیدار