هۆکارەکانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە کاتی كارپێكردنیدا



دروستبوونی لەرزین لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێل و لەو كاتەی هێشتا بزوێنەرەكە ساردە، بەڵام ئەم لەرزینە نەمێنێت کاتێک بزوێنەرەکە دەگاتە پلەی گەرمی کارکردنی گونجاو چەندین هۆكاری هەیە.

هۆکارە سەرەکییەکانی لەرزینی ئۆتۆمبێل لەكاتی كارپێكردنیدا:
– کێشەیەک هەیە لە تێکەڵکردنی هەوا و سووتەمەنی بە شێوەیەکی دروست لە ژووری سووتانی بزوێنەرەکەدا، بۆیە دەبێت دەرچەی هەوا و (AC) پاک بکرێتەوە.

– کەموکوڕی یان كێشە لە یەکێک لە “بەخاخ” لەوانەیە ببێتە هۆی ئەم کێشەیە. هەندێک جار، ڕەنگە هەندێك جار بەخاخ بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکات، بەڵام هەندێک جاری تر لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی کارکردن لە پڕۆسەی سووتانیدا، ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێلەکە.

– کاتێک لەرزین لە ئۆتۆمبێلدا دەرکەوت لە کاتی کارپێکردنی بزوێنەردا، هەر نۆزڵێک بەجیا داببڕە و شوێنپێی گۆڕانی دەنگ و لەرزینەکانی بزوێنەر بگرە. بەخاخی تێکچوو نابێتە هۆی گۆڕانکاری لە دەنگی بزوێنەرەکەدا لەکاتی پچڕانیدا.

چەند بەشێکی گرنگی تر هەن، کە ڕەنگە هەمان کێشەی لێبکەوێتەوە و دەبێت پشکنینیان بۆ بکرێت:
– پاککردنەوەی ملەبەخ و پشکنینی هەستەوەر “حساس”ی هەوا.
– پشکنینی کویلەکان و دڵنیابوون لەوەی کە وایەرەکانی كۆیلەكان بە دروستی دانراون.

كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پۆلیسی هەولێر عەنتەر دەستگیر دەکات
دوات پۆلیسی هەولێر عەنتەر دەستگیر دەکات
پەیوەندیدار