نەخۆشی یان کەمی ڤیتامین…بۆچی ئارەزووی هەندێک خواردن دەکەین؟



زۆرینەمان ئارەزوی هەندێک جۆری تایبەت لە خواردن دەکەین، بەڵام ڕەنگە تائێستا نەمانزانیبێت ئایا بەهۆی گرفتی تەندروستییەوەیە یان کەمی ڤیتامینە وا بەردەوام ئارەزوی دەکەین.

ئەوە ئاشکرایە هەندێک جار ئارەزووی خواردنێکی دیاریکراو بۆ کەمی ڤیتامین و کانزاکان لە جەستەدا دەگەڕێتەوە، وە لەوانەیە پەیوەندی بە پێویستی جەستە بە شتێکی دیاریکراوەوە هەبێت.

با بزانین بۆچی ئارەزووی خواردنێکی دیاریکراو دەکەین؟

بەپێی ماڵپەڕی پزیشکی نەبراسکا، ئارەزوکردنی جۆرێکی تایبەتی خواردن هەندێک جار دەکرێت ئاماژەبێت تەنها بۆ چێژبینین، بەڵام زۆر جار وەک پیویستی جەستە داوای دەکات بۆ نموونە:

  1. خواردنی شوکولاتە

شوکولاتە بە شێوەیەکی سەرەکی چەوری و شەکری تێدایە ئەگەر جەستە بە گشتی ئارەزووی شەکرەکانی بکات، و بە تایبەتی شوکولاتە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەگەری کەمخوێنی یان کەمی ئاسن. چونکە ڕێژەیەکی کەمی ئاسنی تێدایە.

جێگای سەرنجە هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی بڕێکی کەم لە شوکولاتەی تۆخ، وەک بەشێک لە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ، کاریگەری باشتر لەسەر ئاستی پەستانی خوێن دەبێت، هەروەها بەپێی ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینیک ، پێویستی جەستە بە شەکر زیاد دەکات کاتێک هەست بە فشاری دەروونی دەکەیت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی هۆڕمۆنی گرێلین کە ئارەزووی خواردنی زیاتری شەکر زیاد دەکات. هاوکات حەزمان بۆ خواردنی شەکر و نیشاستە زیاتر دەبێت کاتێک خەمۆکین یان سترێسمان هەیە.

  1. خواردنی خوێ

ئاوچنیانی جەستە وا دەکات زیاتر خوێی زیاتر بخۆیت بۆیە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی دەرمانی میزهەڵگر دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ڕێژەیەکی زۆری خوێیەکانی ناو لەش، ئەمەش ئەگەری وشکبوونەوەی لەش زیاد دەکات.

  1. ئارەزووی کاربۆهیدرات و چەوری

جەستە پێویستی بە وزەی زیاترە ئەمەش وا دەکات زیاتر خواردنی دەوڵەمەند بە چەوری و کاربۆهیدرات بخۆیت، بۆیە پێویستە چەوری و کاربۆهیدراتی تەندروست بخورێت، کە هەستی تێری بەرز دەکەنەوە و وزە بە جەستە دەبەخشن، هەروەها باشتر وایە بەشێک لە سەوزە و میوەیان بۆ زیاد بکرێت.

  1. ئارەزووی گۆشتی سوور

ئایا ئاسن و زینکی پێویستت دەست دەکەوێت؟ ئەگەر وەڵامەکە نەخێر بێت، بە دڵنیاییەوە ئارەزووی گۆشتی سوور دەکەیت بە هەموو جۆرەکانیەوە. بۆیە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە، و ئاستی ئاسن و زینک لە جەستەتدا بزانە.

خواردنی گۆشتی سور هیچ زیانێکی نییە، بەڵام لە چوارچێوەی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروستدا، پێویستە بەشێک لە سەوزە و کاربۆهیدراتی تەندروستی تێبکرێت، بەڵام ئاگاداربن گۆشتی سوور بە زیادەڕۆیی نەخۆن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی پێشینەی تووشبوونیان بە شێرپەنجە هەیە.

  1. ئارەزووی میوە

هەندێک جار جەستە ئارەزووی میوە دەکات، و ئەمەش ڕەنگە بەهۆی وەرگرتنی خۆراکی ناهاوسەنگەوە بێت، و پێویستی جەستە بە شەکر و ڕیشاڵی تەندروست. بۆیە هەندێک هۆکار هەن – بەپێی ماڵپەڕی Health Digest – کە وا دەکات حەزت لە خواردنی میوە زیاتر بێت، ڕەنگە گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوە بن:

گۆڕانی هۆرمۆنەکان.

نیشانەکانی سوڕی مانگانە.

دووگیانی.

دابەزینی ئاستی شەکر.

ڕێجیمێکی بێ میوە پەیڕەو بکە.

خۆپاراستن لە خواردنی هەندێک خۆراک.

ڕێجیمێک کە مادەی خۆراکی کەمی تێدابێت.

بۆچی ئارەزووی خواردنێکی دیاریکراو دەکەین؟

ئایا ئارەزووی هەندێک خۆراک پەیوەندی بە کەمی ڤیتامین یان کانزاکانەوە هەبێت یان تووشی هەر نەخۆشییەک بێت، هەندێک هۆکاری دەروونی هەن کە دەبنە هۆی ئەوەی ئارەزووی خواردنێکی دیاریکراوت هەبێت، هەروەها بەگوێرەی ماڵپەڕی (Health line)، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ( گرژی، سترێس ، مەزاج، یان پەیڕەوکردنی هەندێک ڕەفتاری هەڵە وەک خواردن لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن.

جگە لە هەندێک نەخۆشی ئالوودەبوون؛ فێری ئەو هەنگاوانە دەبین کە دەبێت لە کاتی ئارەزووی خواردنێکی دیاریکراودا پەیڕەو بکرێن، ڕەنگە گرنگترینیان ئەمانە بن:

گوێ لە دەنگی جەستەت بگرە.

پێویستە پێش خواردن بیربکەیتەوە.

هەوڵبدە هەستەکانت دەستنیشان بکەیت کە وای لێکردیت نان بخۆیت.

پێش ئەوەی هەرچیت بوێت بیخۆیت ٢ کوپ ئاو بخۆرەوە.

ئەگەر ناتوانی بەرەنگاری ببیتەوە، کەمێک لەو شتانە بخۆ کە دەتەوێت.

زیادکردنی خۆراکی ناتەندروست بۆ خواردنە تەندروستەکان.

هەوڵبدە وەرزشێکی سووک بکەیت دوای خواردنی ئەوەی دەتەوێت.

باشتر وایە دوای هەر خواردنێک ئاو بخۆیتەوە.

چێژ لەو خواردنە وەربگرە کە ئارەزووی دەکەیت و هەست بە شەرم مەکە.

دەتوانیت سەرلەنوێ دەستپێبکەیتەوە بە خواردنی خۆراکی تەندروست زیاتر.

جێگای سەرنجە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر ئارەزووی هەندێک خواردنت هەبوو و هەندێک نیشانەی تری لەگەڵدا بوو، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، دڵنیابە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی.

ڕێگای سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێتە دوو ساید
پێت ڕێگای سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێتە دوو ساید
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدار