لە وڵاتێکی عەرەبی 30%ی ژنەکان لە مێردەکانیان دەدەن!



وەلید هیندی ڕاوێژکاری تەندروستی دەروونی لە میسر بڵاویکردەوە، ژنانی میسری یەکەمن لە جیهاندا کە لە مێردەکانیان دەدەن و توندوتیژی خێزانی دژی پیاوان ئەنجام دەدەن.

هیندی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “توندوتیژی خێزانی لە نێو مرۆڤەکاندا دەیان ساڵ لەمەوبەر بە هۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆرەوە دەستی پێکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامارە فەرمییەکانی سەنتەری نیشتمانی بۆ زانستە کۆمەڵایەتی و تاوانکارییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە “30%ی ژنانی خێزاندار لە مێردەکانیان دەدەن، ئەمەش لە ڕاپۆرتی پۆلیس و ڕاپۆرتی پزیشکی لە نەخۆشخانەکان و کەیسەکانی دادگاکاندا دیارە”.

ئەو ڕاوێژکارە تەندروستییە دەروونییە ڕوونیشیکردەوە، “سەنتەری دیکەش هەن کە ئاماژە بەوە دەکەن ڕێژەی لێدانی پیاوان لەلایەن ژنەکانیانەوە دەگاتە نزیکەی 50% لە هەندێک ئاماردا، سەرەڕای ئەوەی باس لە توندوتیژی خێزانی دەکرێت کە ژن بەرکەوتەی هاوسەرەکەی دەبێت”.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
قەرزی نیشتەجێبوون تا 200 ملیۆن دینار زیادكرا
دوات قەرزی نیشتەجێبوون تا 200 ملیۆن دینار زیادكرا
پەیوەندیدار