قەرزی نیشتەجێبوون تا 200 ملیۆن دینار زیادكرا



بانکی ڕەشید ڕایدەگەیەنێت، قەرزی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ (200) ملیۆن دیناری عێراقی زیادكردووە.

بانکی ڕەشید بڕیاریدا بڕی قەرزی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ زۆرترین بڕی (200) ملیۆن دیناری عێراقی لەبری (150) ملیۆن دیناری عێراقی زیاد بکات.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو بڕە پارەیە بە مەبەستی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون (خانوویەک، پارچە زەوییەک، شوقەیەک) دەدرێت.

ئاشکراشی کرد، ئەو بڕە پارەیە بە دوو بەش دەدرێت، بڕی یەكەم لەکاتی پێشکەشکردنی بەڵگەی کردنەوەی بەیاننامەیەک بەناوی کڕیارەوە، کە لەلایەن بەشی تۆماری خانووبەرەوە دەرچووە، هەروەها بڕی دووەمی پارەكە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و دانانی گرێبەستی خانووبەرەی موڵکەکە دەبێت.

بانكەكە جەختیشی کردەوە، کە قەرزوەرگر مەرج نییە گرێبەستی فرۆشتن پێشکەش بکات، چونکە بەیاننامەیەکی بەناوی خۆیەوە لە لایەنی پەیوەندیدارەوە پێشکەش کردووە.

 

لە وڵاتێکی عەرەبی 30%ی ژنەکان لە مێردەکانیان دەدەن!
پێت لە وڵاتێکی عەرەبی 30%ی ژنەکان لە مێردەکانیان دەدەن!
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پزیشكیان كۆبووەوە
دوات نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پزیشكیان كۆبووەوە
پەیوەندیدار