دوو تۆمەتبار بە 60 مسقاڵ زێڕ و هەزاران دۆلارەوە دەستگیرکران



پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كە دزی لێكرابوو، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بڕێك زێڕ و پارەدا .

ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی دزی لێكراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕی 60 مسقاڵ زێڕ، پێنج هەزارو 100 دۆلار و دوو ملیۆن و 850 هەزار دینار.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا

عێراق ڕێکاری یاسایی لە دژی هاوپەیمانان دەگرێتەبەر
پێت عێراق ڕێکاری یاسایی لە دژی هاوپەیمانان دەگرێتەبەر
ئیسماعیل هەنییە کێ بوو؟
دوات ئیسماعیل هەنییە کێ بوو؟
پەیوەندیدار