رێکخراوێکی ژینگەیی داوایەک لە وەزارەتی پەروەردە دەکات



رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە داوایەک لە وەزیری پەروەردە دەکات و دەڵێت:  داوات لێدەکەین بۆ ساڵی نوێی خوێندن داوا بکرێ هەر منداڵێک دەچێتە باخچەی منداڵان یان قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی، یا قۆناغی ناوەندی، یا پەیمانگا نەمامێک بچێنێت.

لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموان دەزانین مەترسییەکانی بە بیابانبوون و وشکەساڵی ساڵ لەدوای ساڵ کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن”.

دەشڵێت:” لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانیش ڕێژەی سەوزایی لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە بە ناوەندەکانی خوێندنیشەوە، دەکرێ هەر یەکە و لە ئاستی خۆمان هەست بەو بەرپرسیارییەتەبکەین و کاری بۆ بکەین و  بۆ ساڵی نوێی خوێندن داوا بکرێ هەر منداڵێک دەچێتە باخچەی منداڵان یان قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی، یا قۆناغی ناوەندی، یا پەیمانگا نەمامێک بچێنێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە  وەک کار ئاسانییەک دەکرێ قوتابی و خوێندکارەکان سوود لە نەمامگە حکومییەکان ببینن و پارەی زۆر خەرج نەکەن، یاخوود، ساڵی یەکەم ئارەزوو مەندانە بێت، دواتر ساڵانی داهاتوو کاری زیاتری لەسەر بکرێت.

لە کۆتاییدا دەڵێت:” ساڵی2022 حکومەتی ناوەند داوای کرد ئەو بیرۆکەیە جێبەجێ بکرێت و لەوکاتەوە وەزارەتی پەروەردە عێراق، قوتابیانی پۆلی یەکەم پابەند دەکات بە چاندنی نەمامێک و بەرپرسیارە لە بەخێوکردنی بۆ ماوەی 6 ساڵ، ئەمەش بە یەکێک لە مەرجەکانی وەرگرتن لە قۆناغی سەرەتایی دادەنرێت.”

زانیاری نوێ لە بارەی بومەلەرزەکەی ئەمشەوی کەلار گەیشت
پێت زانیاری نوێ لە بارەی بومەلەرزەکەی ئەمشەوی کەلار گەیشت
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم كارێك حەرام دەكات
دوات ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم كارێك حەرام دەكات
پەیوەندیدار