چاودێری دارایی عێراق وردبینی لیستی مووچەی هەرێمی ڕاگەیاند



دیوانی چاودێری دارایی عێراق تەواو بوونی وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیاند.

عەممار سوبحی مەشهەدانی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و داهاتی نەوتی و نانەوتی تەواو بووە.

ڕاشیگەیاندووە، دیوانی چاودێری بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا زاڵ بوو، کە لە ڕێگەی وردبینیکردنی مووچەوە وەستابوون دوای ئەوەی بە تاک وردبینی کرا، وردبینی داتای داهات و خەرجییەکان و دەرکردنی ئەنجامەکان و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خەرجییەکان و داهاتەکان وردبینی کران، هەروەها ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە داهاتی نەوت و نانەوتی دوای پێدانی داتا لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستان دەرکراوە.

وتیشی، “هەندێک زانیاری لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بە شێوەیەکی زۆر ورد نەگەیشتنە دیوانی چاودێری دارایی بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی ورد، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بتوانن پشتی پێ ببەستن”.

جەختیشی كردەوە، ئەنجامی وردبینییەكە بە ڕاپۆرتێك بەرزدەكەنەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئومێد سەباح باسی دابەشكردنی مووچە دەكات
پێت ئومێد سەباح باسی دابەشكردنی مووچە دەكات
دەربارەی نرخی مریشك و هێلكە بڕیار درا
دوات دەربارەی نرخی مریشك و هێلكە بڕیار درا
پەیوەنیدر