“بارزانی كاندیدی پارتی بۆ پارێزگاری كەركوك ڕادەگەیەنێت”



بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە كاندیدی حزبەكەی دەکات بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و دەڵێت: بۆ ھەموو لایەنەکان حەقی ئەوەیان ھەبێت کاندیدان ھەبێت بۆ پارێزگار، بەڵام پارتی نەیبێت؟ بۆیە ئێمەش بەفەرمیی کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت.

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، “وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارماندا بەفەرمیی کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت و ناوەکەشی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە یەکلا دەکرێتەوە”.

وتیشی، “بۆ ئەم مەبەستە پارتی دەست دەکات بە گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەکان و دەبێت کاندیدی پارێزگار ٩ دەنگی ئەنجوومەن بەدەست بھێنێت و وەک پارتی مافی خۆمانە کاندیدمان ھەبێت و پارێزگاری ئەو شارە وەربگرین”.

ڕاشیگەیاند: “بۆ ھیچ کەسێک نییە لە بەغداوە بەبێ گەڕانەوە بۆ لیستە براوەکان کاندید دیاری بکات بۆ کەرکوک و وەک پارتی کەسێکی کەرکوکی دڵسۆزی ئەم شارە دادەنرێت”.

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پزیشكیان كۆدەبێتەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پزیشكیان كۆدەبێتەوە
نانەواخانەکان نیگەرانن لە بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەز
دوات نانەواخانەکان نیگەرانن لە بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەز
پەیوەندیدار