گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش فرۆشتووە



بەهۆی فێڵكردن لە هاووڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بەنرخی فرێش، قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی نەورۆز دادەخات.

شۆڕش كەمال، سەرۆكی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن و فرۆشتن و ساغكردنەوەی گۆشی بەستوو بەنرخی فرێش، لیژنەكە دوكانی گۆشتفرۆشی نەورۆز لە گەڕەكی هەواری شار دادەخات.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە و پشكنییەكان، دەست بەسەر بڕی (24) كلیۆ و (500) گرامدا گیراوە، كە دوای خاوكردنەوەی خاوەن شوێنەكە بەنیازبووە بەهاووڵاتیانی بفرۆشێت.

وتیشی، “یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی گۆشتفرۆشی نەورۆز، نەبونی مۆڵەتی كاركردنە، كە ئەوەش بەپێی رێنماییەكانی كاركردن سەرپێچییە و خاوەن شوێنەكە ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە”.

سەرۆكی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی ئاژماەی بۆ ئەوەشكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرشی نەورۆز دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

 

لە سلێمانی سێ‌ نەشتەرگەری گەورەی تایبەت بە منداڵان ئەنجامدرا
پێت لە سلێمانی سێ‌ نەشتەرگەری گەورەی تایبەت بە منداڵان ئەنجامدرا
کۆمسیۆن سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک دوورخستەوە
دوات کۆمسیۆن سەرۆکی لیستی پارتی لە دهۆک دوورخستەوە
پەیوەندیدار