لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمووز دیاریکرا



چاوەڕوان دەکرێت کرێی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ ئەم مانگە لە نێوان 14-15 هەزار دیناردا بێت.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ موەلیدە ئەهلییەکان 332 کاتژمێر کارەبایان داوە بە هاووڵاتییان و بەم دوو ڕۆژەی کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە زیاتر لە 350 کاتژمێر.

وتیشی، رۆژ هەبووە موەلیدەکان 15 کاتژمێر کارەبایان داوە، بەڵام بە تێکڕا ڕۆژانە 11 کاتژمێر موەلیدە ئەهلییەکان کاریان کردووە.

عوسمان محەمەد ڕاشیگەیاند بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی و کاتژمێرەکانی کارکردنی موەلیدەکان، بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناردا دەبێت.

نموونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدان پەسەند کران
پێت نموونە سەرەتاییەکانی کارتی دەنگدان پەسەند کران
ڕەشەبا 22 فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخست
دوات ڕەشەبا 22 فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخست
پەیوەندیدار