ڕەشەبا 22 فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخست



بە هۆی ئەو ڕەشەبایەی لە دوێنێوە پارێزگەی سلێمانی گرتووەتەوە، 22 فیدەری کارەبا لەکارکەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە، سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ بە هۆی ڕەشەباوە 14 فیدەری دابەشکردنی کارەبا و فیدەرێکی 33 کەی ڤی، ئەمڕۆش هەشت فیدەری دیکە لە کارکەوتوون.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرجەم فیدەرەکان چاککراونەتەوە و گرفتەکە نەماوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا ڕۆژانە 10-11 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاووڵاتییان.

لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمووز دیاریکرا
پێت لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمووز دیاریکرا
ئۆڵۆمپی عێراق لەبەردەم یارییەکی قورس و چارەنووسسازدایە
دوات ئۆڵۆمپی عێراق لەبەردەم یارییەکی قورس و چارەنووسسازدایە
پەیوەنیدر