ئۆڵۆمپی عێراق لەبەردەم یارییەکی قورس و چارەنووسسازدایە



ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە یارییەکی قورس و چارەنووسسازدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب دەبێتەوە.

عێراق جگە لە بردنەوە هیچ ڕێگەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نییە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە، ئەویش دوای ئەوەی هەر چوار هەڵبژاردەی گروپەکەی بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ یەکسان بوون، بەڵام عێراق بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەدایە.

عێراق لە دوو یاری ڕابردوودا توانی بەسەر ئۆکراینا سەربکەوێت، بەڵام لەبەرامبەر ئەرجەنتیندا شکستی هێنا.

یاریییەکەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی لە یاریگەی ریڤیێرای شاری نیسی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.

ڕەشەبا 22 فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخست
پێت ڕەشەبا 22 فیدەری کارەبای سلێمانی لەکارخست
پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد
دوات پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد
پەیوەندیدار