جەبار یاوەر: داعش هیچ مەترسی نیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی موسڵ و هیچ جێگایەکی تر



بەرپرسێكی سەربازی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داعش ئێستا ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی جێی مەترسییە، بەڵام تواناکانی زۆر کەمبووەتەوە و دەشڵێت: لە ئێستادا داعش هیچ مەترسی نیە نەبۆ دەستبەسەرداگرتنی موسڵ نە هیچ جێگایەکی تر.

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ (دەنگی كوردی ئەمریكا) ڕایگەیاندووە، داعش ئێستا ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی جێی مەترسییە، هەم لە ڕووی فکری و هەم لە ڕووی سەربازییەوە، بەڵام تواناکانی زۆر کەمبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی 2014 زۆر زۆر لاوازبووە، بەراوردی توانای هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگەش بە ساڵی 2024 زۆر زۆر جیاوازە و ئەوەندەی تر داعش لە بەرامبەر توانای ئێستای ئەو هێزانە لاوازە.

ڕاشیگەیاند، ئەو پڕوپاگەندە و هەڵایانەی ئێستا دروستکراون سەبارەت بە مەترسی داعش لەسەر موسڵ، من وەک شارەزایەکی سەربازی قسە دەکەم، حەقی بابەتی سیاسیم نیە، لە ئێستادا داعش هیچ مەترسی نیە نە بۆ دەستبەسەرداگرتنی موسڵ نە هیچ جێگایەکی تر.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو بەیاننامەیەی ئیدارەی موسڵ و ناوەندە سەربازییەکان دەریانکردووە هەمان ئەو قسەیە دەکەن، جگە لەوە هیچ بەیاننامەیەکی فەرمیمان نەبینیووە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان یا حکومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە مەترسی داعش، ئەو دەنگۆ و بانگەشانەی لەو ڕووەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایە داعش مەترسییە لەسەر موسڵ پەیوەندی هەیە بە دوو هۆکار، یەکەم کۆبوونەوەی شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری عێراق لە ئەمریکا، کە داوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانیان لە ئەمریکا کردووە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو، دووەم، ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بەتایبەت لەنێوان لایەنە سونییەکان بە ئاشکرا ئەو ناکۆکییە دیارە لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، من پێم وایە داعش وەک گورگەکەی هەیاس بەکاردەهێنرێت وەک فشار نڵێم داعش جێی مەترسی نیە، نەخێر داعش ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و جێی مەترسییە، بەڵام بەڕاستی هەرگیز داعش ئەو توانایەی ٢٠١٤ی نیە، کە بتوانێت جارێکی تر دەست بەسەر موسڵدا یا پارێزگایەکی تردا بگرێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی: نامانەوێت گوزەرانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت
پێت بافڵ تاڵەبانی: نامانەوێت گوزەرانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت
کۆمیسیۆن کارتەکانی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد
دوات کۆمیسیۆن کارتەکانی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد
پەیوەندیدار