دوای ئەوەی نرخەكەی گەیشتە 150 هەزار دینار، بەهای دۆلار دابەزییەوە بۆ خوار 149 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار بە 148 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە لەگەڵ پشووەكانی جەژنی قوربان بەهای دۆلار بەربووەوە و تا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بۆ نرخی پێش جەژن، كە 100 دۆلار لە 143 هەزار دیناردابوو.
سەمیر نوسەیری، ڕاوێژکاری بانکە تایبەتەکانی عێراق سەبارەت بە ناسەقامگیری بەهای دۆلار لە بازاڕدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق کۆمەڵێک چاکسازی دەستپێکردووە: “هاووڵاتییان دڵنیا دەکەمەوە، کە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لەنێوان 1440-1460 دینار بۆ هەر دۆلارێک دەبێت، ئەوەش بەهۆی چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانەوە”.