هۆشداری لە خواردنی هەندێک دەرمان لەگەڵ قاوە دەدرێت



شارەزایانی تەندروستی هۆشدارییان داوە لە خواردنی هەندێک دەرمان لەگەڵ قاوە بەتایبەت لە بەیانیاندا.

ماڵپەڕی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، جێنیفر بۆرجوا، دەرمانساز و پسپۆڕی تەندروستی لە کۆمپانیای سینگڵ کەیر ئامۆژگاری نەخواردنی قاوە و دەرمان پێکەوە دەکات و دەڵێت “کافاین دەتوانێت کارلێک لەگەڵ دەرمانی دژە خەمۆکی بکات، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی مەترسیداری پەستانی خوێن”.

هاڤی نجۆ هامیلتۆن، پزیشکی دەرمانساز لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی مینیسوتا دەڵێت، دەرمانەکانی وەک فلۆڤۆکسامین، فینێلزین (ناردل) و ترانیلسایپرۆمین (پارنات) خراپترینن.

زۆرێک لەو دەرمانانە مادەی هاندەری pseudoephedrine لەخۆدەگرن کە خوێنبەرەکانی ناو ڕێڕەوی لووت بەرتەسک دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی و گیرانی.

دەرمانی شەکرە

نجۆ هامیلتۆن دەڵێت: “کاتێک قاوە دەخۆیتەوە، شەکری خوێنت زیاد دەکات، بەتایبەتی ئەگەر کرێم و شەکریشی تێدابێت، ئەمەش وا دەکات دەرمانەکانت کەمتر کاریگەر بن”.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی، خواردنەوەی هەر خواردنەوەیەک کە کافاینی تێدابێت دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی ئەنسۆلین و شەکری خوێن.

دژە زیندەیی

ئەو دژە زیندەییە دەتوانێت ڕێگری لە میتابۆلیزمی کافاین بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کافاین لە خوێندا ڕەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە هەوکردن، وەک هەوکردنی بۆری میز، هەوکردنی میزڵدان، سکچوونی تووشبوو، هەوکردنی جیوبەکان.

دەرمانی پەستانی خوێن

هامیلتۆن دەڵێت: “بێتا بلۆکەکان کاردەکەن بۆ دابەزاندنی لێدانی دڵت، بۆیە پێویست ناکات دڵت بەو شێوەیە کاربکات” بەڵام قاوە، یان هەر خواردنەوەیەکی کافاین، لێدانی دڵ و پەستانی خوێن زیاد دەکات، بۆیە پێشنیار دەکرێت ئەم دەرمانانە دوو کاتژمێر پێش یان چوار کاتژمێر دوای خواردنەوەی کوپێک قاوە بخورێت، یان هەر خواردنەوەیەک کە کافاینی تێدابێت.

دەرمانی غودەی دەرەقی

نجۆ هامیلتۆن هۆشداریدا لەوەی کە خواردنی ئەم دەرمانانە لەگەڵ هەر جۆرە خواردنێک یان خواردنەوەیەک، لەوانەش قاوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕی ئەو دەرمانانەی لەش هەڵیدەمژێت.

دکتۆر ویلیام فرانکلین، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکی ڤیکتۆری لە ویلایەتی تەکساس، ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە دەرمانی لیڤۆتایرۆکسین دەخۆن، پێویستە “بە گەدەی بەتاڵ لەگەڵ ئاودا بیخۆن و ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک چاوەڕێ بکەن پێش ئەوەی کافاین بخۆن”.

دەرمانی ئەلزەهایمەر

ئەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری نیشانەکانی ئەلزەهایمەر بەکاردێن، کە پێیان دەوترێت ڕێگریکەری کۆلین ئیستراز، ڕێگری لە تێکچوونی ئەسیتیلکۆلین دەکات، کە ماددەیەکی کیمیاییە و یارمەتی دروستکردنی یادەوەری و بیرکردنەوە دەدات.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

زانیاری نوێ‌ لەسەر هەمواركردن و زیادكردنی مووچەی تەندروستی ئاشكرادەكرێت
پێت زانیاری نوێ‌ لەسەر هەمواركردن و زیادكردنی مووچەی تەندروستی ئاشكرادەكرێت
داوای داخستنی ڕێگای گۆیژە و ئەزمەڕ کرا
دوات داوای داخستنی ڕێگای گۆیژە و ئەزمەڕ کرا
پەیوەندیدار