ئەمریكا زەنگی جەنگێكی دیكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێدا



لە ترسی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان، گەشتە ئاسمانییەکانی بەیروت هەڵوەشێندراونەتەوە یاخود دواخراون و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەو وڵاتە داوا لە هاوونیشتمانییەكانی دەكات “هەرچی زووە وڵاتەكە جێبهێڵن”.

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و حزبوڵای لوبنانەوە دوای هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسڕائیل، كە بەهۆیەوە 12 ئیسڕائیلی كوژران، ڕۆژی دوو شەممە گەشتەکانی هاتن و ڕۆیشتن لە فڕۆکەخانەی بەیروتی لوبنان هەڵوەشێندرانەوە یاخود دواخران.. لە هێرشەکەدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان 12 منداڵ و هەرزەکار کوژران.

ئەمڕۆ دوو شەممە 29ی تەمموز، هێڵی ئاسمانی (ئێر فرانس) بڵاویكردەوە، بەهۆی دۆخی ئاسایشەوە لە بەیروت، لە 29 و 30 ی مانگی حەوتدا گەشتە ئاسمانییەکانی لە نێوان پاریس چاڕڵز دی گۆل و بەیروت ڕادەگرێت.

هێڵەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، ” ئێر فرانس چاودێری دۆخەکەی ناو لوبنان دەکات.”

لای خۆشیەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ هاوونیشتمانیانی وڵاتەكەی دەڵێت: هەرچی زووە وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەگەر دەمێننەوە، ئامادەبن بۆ ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە شوێنی مانەوەکەتان بمێننەوە.

هاوكات، وتەبێژی گروپی هێڵی ئاسمانی لوفتهانسا ڕایگەیاندووە، هێڵی ئاسمانی لوفتهانسا و سویس و یۆرۆوینگسی گروپی لوفتهانسا بڕیاریانداوە گەشتەکانییان بۆ بەیروت و بە پێچەوانەشەوە ڕابگرن، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنەکانی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هێڵی ئاسمانی لوبنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی تێکچوونی خشتەی گەشتەکان بەهۆی مەترسی بیمەکانەوە بووە.

هێرشە موشەکییەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان لە ڕۆژی شەممەدا نیگەرانییەکانی زیاتر کرد سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگێکی بەرفراوان لە نێوان ئیسڕائیل و حزبوڵای لوبناندا، کە ئێران پشتیوانی لێدەکات.

ڕۆژی یەک شەممە کابینەی ئاسایشی ئیسڕائیل مۆڵەتی بە حکومەتدا وەڵامی هێرشەکە بداتەوە. حزبوڵا ڕەتی کردووەتەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشەدا، کە لە دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل کوشندەترین هێرش بووە بۆ سەر ئیسڕائیل یاخود ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵیدان.

بۆردی زانیاری گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەیروت و ماڵپەڕی چاودێریکردنی گەشتە ئاسمانییەکان فڵایتڕادار 24 دەریدەخەن، کە هێڵی ئاسمانی تورکیاش شەوی ڕابردوو دوو گەشتی ئاسمانی بۆ بەیروت هەڵوەشاندووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی فڵایتڕادار24، هێڵی ئاسمانی سەنئێکسپرێسی تورکی و هێڵی ئاسمانی ئەی جێتی سەر بە هێڵی ئاسمانی تورکی و هێڵی ئاسمانی ئیجەی یۆنان و میاش گەشتەکانییان بۆ بەیروت هەڵوەشاندووەتەوە، کە بڕیار بووە ڕۆژی دوو شەممە گەشتەکانییان بگەنە بەیروت.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لوبنان – ڕەفیق حەریری تەنها فڕۆکەخانەیە لە لوبنان. لە ماوەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا کراوەتە ئامانج، هەروەها لە شەڕەکانی پێشووتریشدا لەگەڵ ئیسڕائیل کراوەتە ئامانج، لە دوایین شەڕی نێوان حزبوڵا و ئیسڕائیلدا لە ساڵی 2006 دا بە هەمان شێوە کرایە ئامانج.

لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی ناو غەززەوە، کە بەهۆی هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل هەڵگیرسا، شەڕی نێوان ئیسڕائیل و حزبوڵای لوبنان لەسەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە زیاتر و بەردەوامتر بووە. جەنگەکەی ناو غەززە گەشتە ئاسمانییەکان و بازرگانی دەریایی لە سەرانسەری ناوچەکەدا تێکدا، بەو ماوەیەشەوە کاتێک ئیسڕائیل و ئێران لە مانگی چواردا هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان کردە سەر یەکتر.

لوفتهانسا پێشتریش گەشتە ئاسمانییەکانی بە شەو بۆ بەیروت و بە پێچەوانەشەوە بۆ مانگی حەوت ڕاگرتبوو، ئەوەش بەهۆی ” پەرەسەندنەکانی ئێستای ” ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە دەگۆڕێت
پێت كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە دەگۆڕێت
ڕێگای سەرەكی دوو هاوینەهەواری هەرێم دادەخرێت
دوات ڕێگای سەرەكی دوو هاوینەهەواری هەرێم دادەخرێت
پەیوەندیدار