کەمێک لەمەوبەر ئەو کچەی لە چاکسازی ژنان و منداڵان هەڵات، ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەواری شار دەستگیرکرا
کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە میدیای گۆرانی راگەیاندوە، ئەو کچەی دوێنێ لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵات، تەمەنی 16 ساڵە و بە ماددەی حەوت-ی خێزانی لەسەر داوای دایکی راگیرابو.
وتیشی، بڕیاربو دوێنی ئەو کچە بە کەفالەت ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی، بەڵام ئامادە نەبوە بگەڕێتەوە بۆلای دایکی بۆیە هەڵاتوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانرا ئەو هەڵهاتووە لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێتەوە، کە (شەش)تۆمەتبار هاوکاریبوون لە حەشاردانی و گواستنەوەی. لە ئێستادا سەرجەم دەستگیرکراوان و ڕادەستی یاساکران