بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا



وەزارەتی تەندروستی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن قەدەغە دەکات و بەکارهێنانی مووسی سەفەری دەکاتە مەرجێکی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەکان

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە تەواوی سەرتاشخانەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە سەرتاشخانەکان پابەنددەکرێن بە بەکارهێنانی گوێزانی سەفەری (Disposable) کە تەنها یەک جار  بەکاربێنن و ئەم بابەتەش دەکرێتە مەرجێکی سەرەکی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەکان.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشیخستەڕوو کە بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری پێویست و بەپەلە ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ سەردانیکردن و پشکنینی گشتی سەرتاشخانەکان لە هەموو شوێنێک.

وتیشی: بڕیارەکە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.

هۆشداری ڕوودانی ڕەشەبایەكی بەهێز لە سلێمانی دەدرێت
پێت هۆشداری ڕوودانی ڕەشەبایەكی بەهێز لە سلێمانی دەدرێت
ناوی کاندیدەکەی سودانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا دەکرێت
دوات ناوی کاندیدەکەی سودانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا دەکرێت
پەیوەندیدار