چوار کارمەندی کۆمپانیایەک لەسەر دزینی کێبڵ لە کۆمپانیاکە دەستگیرکران



چوار كه‌س له‌سه‌ر دزینى كێبڵ له‌ كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن ده‌ستگیرکران و پۆلیسش دەڵێت:: تۆمەتبارەکان کارمەندی هەمان کۆمپانیان”

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە کۆمپانیایەکی پەیوەندی و ئینتەرنێت، لە بوونی حاڵەتێکی دزینی (کێبل) پۆلیس ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و سكاڵا تۆمار ده‌كات.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و کۆکردنەوەی زانیاری، توانیویانه‌ بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبارانمان دەستنیشان بکەن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، چوار تۆمەتباره‌كه‌ی ده‌ستگیریان كردوون بریتین له‌ (ن. ص. ر)، (ر. ص. ر)، (م. ر. ف) و (م. ٲ. م).

ده‌شڵێت:”تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ئێستاش بەپێی ماددەی 443 له‌ یاسای سزادانى عێراقی راگیراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوه‌تەبەر”.

واتسئەپ بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە
پێت واتسئەپ بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە
هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێهۆشە پۆلیسیش هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دوات هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێهۆشە پۆلیسیش هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەندیدار