پزیشكێك: كەسانی سەروو 65 ساڵ نابێت چەند جۆرێكی دەرمان بەكاربهێنن



 

‎پسپۆڕێكی نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات هۆشداری بە كەسانی بەتەمەن دەدات، كە نابێت دەرمانە دژە هەوكردنەكان بۆ ئازاری سەوەفان و فەقەرات بەكاربهێنن و دەشڵێت: دەبێتە هۆی برینداربوون و خوێنبەربوونی ناوپۆشی گەدە و ڕیخۆڵەکان.

د.هێمن مەحمود ئاغا، ‎پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی جومگە و ڕۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات ڕایگەیاندووە، دەرمانە دژە هەوکردنەکان_NSAID وەکو ڤۆڵتارین و پرۆفین و ناپرۆکسین و مۆبیک و ئیتۆریکۆکسیب و تا دوای…کە بە شێوەیەکی زۆر بۆ ئازاری سەوەفان و فەقەرات بەکاردێت بەهیچ جۆرێک نابێت بۆ کەسانی تەمەن سەروو 65 ساڵ بەکاربێت.

دەشڵێت: نابێت ئەو كەسانە ئەو دەرمانانە بەكاربهێنن تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە دەرمانی خوێن ڕوونکردنەوە یاخود کۆرتیزۆن بەکاربهێنێت، چونکە دەبێتە هۆی برینداربوون و خوێنبەربوونی ناوپۆشی گەدە و ڕیخۆڵەکان، جگە لەوەی چەندین کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی دڵ و گورچیلەکان.

هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێهۆشە پۆلیسیش هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێت هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێهۆشە پۆلیسیش هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکرێت
دوات گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکرێت
پەیوەندیدار