هۆزی هونزا، ئەو هۆزەی تەمەنیان دەگاتە ١٤٥ساڵ



هۆزی هونزا….ئەو هۆزەی تەمەنیان دەگاتە١٤٥ ساڵ و تا تەمەنی ٧٠ ساڵی ژنەکانیان توانای خستنەوەی نەوەیان هەیە.

شێوازی ناوازەی ژیانیان.

تایبەتمەندی تەمەندرێژی و تەندروستییە باشەکەیان.

سکو زای خانمانی ئەم هۆزە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا، ئەو نهێنیانەن کە هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.

 

بە وتەی گەڕیدە و زاناکان هۆزی هونزا کە بە گەلی “بۆروشۆ”ش ناسراون، لە تەندروستترین و بەختەوەرترین کەسانی سەر گۆی زەوین.

 

ناوی هۆزەکە بە واتای “یەک بەرە” دێت و ژمارەیان نزیکەی ٩٢٠ هەزار کەسە.

 

ئەم هۆزە گرووپێکی نەتەوەیین کە لە دۆڵی هونزا، دۆڵی ناگار و ناوچەی چیترال دەژین، هەروەها لە دۆڵی گیلگیت -بالتیستان لە باکووری پاکستانیش گرووپێکی بچووکتر هەیە کە نزیکەی 350 کەس دەبن لە ناوچەی جامو و کشمیری هیندستان ژیان دەکەن.

 

بەهۆی تەمەنی زۆریان کە زۆرجار دەگاتە ١٤٥ ساڵ، ناوبانگیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی بەرەنگارییەکی ناوازەی جەستەییان هەیە لە بەرامبەر پیریی.

دەوترێت تێکڕای تەمەنی خەڵکی هونزا دەگاتە ١٠٠ ساڵ و هەندێکیان لە ١٤٥ ساڵ تێپەڕدەکەن، ئەمەش پرسیار لای زانا و پزیشکانی جیهان دروست دەکات.

 

دکتۆر ڕۆبەرت مەکریسۆن، یەکێک لەو زانایانە بوو کە چەند ساڵێک لەگەڵ ئەم هۆزە ژیاوە… ئەو لای وابوو کە ئەم هۆزە نەخۆش ناکەون، ئەو مامەڵەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەکردووە کە تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە، برینی گەدە، یان هەوکردنێکی ئاسایش بووبێت.

 

توێژەران کە ساڵانێکی دوور لەگەڵ هۆزی هونزا ژیاون، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، تەمەنی درێژ و تەندروستانەیان دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ژیانی سروشتییان، بەهۆی ئەوەی لە بەرزاییەکانی هیمالایا هەڵکەوتوون، سوودمەندن لە ئاوی شیرینی سروشتی کە کانزا سەرەکییەکانی وەک پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسنی تێدایەو ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەی پرۆسەکانی پیربوون.

 

هاوکات لە ژەمەکنیشیاندا بە شێوەیەکی سەرەکی سەوزە و میوەی سروشتی دەخۆن کە ڕێژەی پرۆتینی کەمیان تێدایە، ئەمەش بەشدارە لە پاراستنی کاریگەری تەندروستییان.

 

جگە لە تەمەن درێژی، ژنانی هۆزی هونزا وا دەردەکەون، تەندروستیان ئەوەندە باش بێت، تەنانەت لە تەمەنی ٧٠ ساڵیشدا توانای منداڵبوونیان هەیە، ئەمەش شتێکی سەیرە…. نەک هەر ئەوە، بەڵکو پێستێکی تازە و هاوشێوەی منداڵیان هەیە.

 

نەبوونی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە ژیانی ئەم هۆزە دا، یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکیانەیە کە ناچاریان دەکات هەوڵی جەستەیی زۆر بدەن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ژیان.

 

شێوازی ژیانی ڕۆژانەیان لەسەر بنەمای خواردنی سەوزە و میوە و پرۆتینی کاڵ لە سەرچاوە سروشتییەکانی وەک شیر و هێلکە و پەنیرەوە دەگرنەبەر.

 

ئەوان ماوەی بەڕۆژووبوونێکی تەندروست ئەنجام دەدەن کە ساڵانە سێ مانگ دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا خۆیان سنووردار دەکەن تەنها بە خواردنەوەی شەربەتی تازەی میوەکانیان.

مەسرور بارزانی فەرمانێكی دیكەی بۆ دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران دەركرد
پێت مەسرور بارزانی فەرمانێكی دیكەی بۆ دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران دەركرد
دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە دژی مەسرور بارزانی ڕەتکردەوە
دوات دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لە دژی مەسرور بارزانی ڕەتکردەوە
پەیوەندیدار