حکومەتی هەرێم: ساختەکارێک بەناوی حکومەتەوە داوای کارتی مۆبایلی لە خەڵک کردووە



حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لە ساختەکارێک ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوای کارتی مۆبایلی کردووە و دەشلێت، بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی (تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha و سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی- Sozan Shex Kamal Barznje) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنە بەر و بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشخی خستەڕوو کە “دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاساییی خۆی دەگات”.

حکومەتی هەرێم پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان ڕادەگرێت: کاری ئێمە نییە
پێت حکومەتی هەرێم پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان ڕادەگرێت: کاری ئێمە نییە
ترەمپ؛ ئەمریکا دەبێتە “پایتەختی دراوی ئەلیکترۆنی”
دوات ترەمپ؛ ئەمریکا دەبێتە “پایتەختی دراوی ئەلیکترۆنی”
پەیوەندیدار