هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان دەستیپێکرد



هەڵمەتی پاککردنەوەی دەریاچەی دوکان لە خاشاک و پاشماوەکان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دامەزراوەی ڤیم ڕایگەیاند، لە پێناو برەودان بە پرۆژە ژینگەییەکان، دامەزراوەکەیان دەستیکرد بە پاککردنەوەی بەنداوی دوکان کە بڕێکی زۆری خۆڵ وخاشاک و پاشماوەی دەبە و شووشەی تێدا  کۆبووتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە مانەوەی ئەم ماددانە لە ناو سەرچاوە ئاوییەکاندا دەبنە هۆی ژەهراویبوونی ئاوەکە بە ماددەی پلاستیکی شیبووەوە کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی خواردنی ئەو زیندەوەرانەی کە لە ئاوەکەدا دەژین، زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە هەڵمەتی پاککردنەوەی بەنداوی دوکان بەردەوام دەبێت تاوەکو بەنداوەکە پاک دەبێتەوە لە هەموو پاشەڕۆکان.

ترەمپ؛ ئەمریکا دەبێتە “پایتەختی دراوی ئەلیکترۆنی”
پێت ترەمپ؛ ئەمریکا دەبێتە “پایتەختی دراوی ئەلیکترۆنی”
خامنەئی فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی پزیشکیان کرد
دوات خامنەئی فەرمانی دەستبەکاربوونی ڕادەستی پزیشکیان کرد
پەیوەندیدار