لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کە هۆکارەکەی نەزانراوە دەیان دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی 250 داری سنەوبەر و کالیپ تۆز لە سنووری قەزای دوکان سووتان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە گەڕەکی بانوانی قەزای دوکان ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ڕووداوەکە مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بەهاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەو ئاسایشی دوکان و هاووڵاتیان توانرا ئاگرەکە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
پۆلیسی دارستان ڕاشیگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە کە سووتانی نزیکەی 30 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی 250 داری سنەوبەر و کالیب تۆزی لێکەوتەوە.