ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانیان دەستگیرکردووە.
لە روونکردنەوەیەکدا ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”پاش ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٠ی ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٤، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک، ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکەن.
ئاسایش دەشڵێت:”لەپێناو سەروەربوونی یاسا کارمەندێکی (هێزەکانی کۆماندۆ ) بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە، لەلایەن کۆماندۆی کوردستان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کراوە و ئێستا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.